
لە پێشهاتێکی سیاسیی نوێدا و وەک یەکەم دەرئەنجامی کرداریی هەڵوێستی سیاسیی بنەماڵەی برادۆستی، ئهمڕۆ دووشەممە (٣ی ئابی ٢٠٢٦)، وڵات حەسەن برادۆستی، لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی سیدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) بەفەرمی وازهێنانی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند.
دابڕانی وڵات حەسەن برادۆستی لە پۆستەکەی لە کاتێکدایە کە تەنیا دوو مانگ بەسەر وەرگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتییەدا تێپەڕیبوو. چاودێرانی سیاسی و خەڵکی ناوچەکە ئەم بڕیارە وەک یەکەم هەنگاو و کاریگەریی ڕاستەوخۆی پچڕانی پەیوەندییە مێژووییە ٥٠ ساڵەییەکەی نێوان بنەماڵەی برادۆستی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لێکدەدەنەوە.
تاوەکو ئێستا ناوەندی بڕیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسی کۆمیتەی سیدەکان و هەڵوێستی ڕەسمی خۆیان لەسەر ئەم بڕیارە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردووەتەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە