
لە سلێمانی پیاوێک تەقە لە ه
سلێمانی — چڕکە
ئەمڕۆ لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی ڕووداوێکی تەقەکردن ڕووی دا و بە هۆیەوە دوو کەس بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی ڕووداوەکە، هاووڵاتییەک لە گەڕەکی کوردسات بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دەستڕێژی گوللەی لە هاوسەرەکەی و خەزووری کردووە. لە ئەنجامی تەقەکاندا، هەردوو لایەنەکە پێکراون و بە سەختی بریندار بوون.
دەستبەجێ بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و باری تەندروستییان جێگیر نییە. هێزە ئاسایشییەکان (ئەمنییەکان)یش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە دەست پێکردووە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە