نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەک یەکەم دەرئەنجامی هەڵوێستی بنەماڵەی برادۆستی؛ بەرپرسی کۆمیتەی سیدەکانی یەکێتی دەستیلەکێشایەوە

وەک یەکەم دەرئەنجامی هەڵوێستی بنەماڵەی برادۆستی؛ بەرپرسی کۆمیتەی سیدەکانی یەکێتی دەستیلەکێشایەوە

لە پێشهاتێکی سیاسیی نوێدا و وەک یەکەم دەرئەنجامی کرداریی هەڵوێستی سیاسیی بنەماڵەی برادۆستی، ئه‌مڕۆ دووشەممە (٣ی ئابی ٢٠٢٦)، وڵات حەسەن برادۆستی، لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی سیدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) بەفەرمی وازهێنانی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند.

دابڕانی وڵات حەسەن برادۆستی لە پۆستەکەی لە کاتێکدایە کە تەنیا دوو مانگ بەسەر وەرگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتییەدا تێپەڕیبوو. چاودێرانی سیاسی و خەڵکی ناوچەکە ئەم بڕیارە وەک یەکەم هەنگاو و کاریگەریی ڕاستەوخۆی پچڕانی پەیوەندییە مێژووییە ٥٠ ساڵەییەکەی نێوان بنەماڵەی برادۆستی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لێکدەدەنەوە.

تاوەکو ئێستا ناوەندی بڕیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسی کۆمیتەی سیدەکان و هەڵوێستی ڕەسمی خۆیان لەسەر ئەم بڕیارە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردووەتەوە.

بەپەلە

لە سلێمانی پیاوێک تەقە لە هاوسەر و خەزووری دەکات و بە سەختی برینداریان دەکات

لە سلێمانی پیاوێک تەقە لە ه سلێمانی — چڕکە ئەمڕۆ لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *