نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی بۆ دانا ئەحمەد مەجید: پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكە

سەرۆک بارزانی بۆ دانا ئەحمەد مەجید: پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكە

بە بۆنەی دەرچوونی لە كۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان، سەرۆک بارزانی پەیامێكی ئاڕاستەی ڕێكخەری نوێ و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان كرد و ڕایگەیاند: “هیوادارم هەڵبژاردنی سەركردایەتیی تازەی بزووتنەوەی گۆڕان خزمەتی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكات.”

پەیامی سەرۆک بارزانی: 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز كاک دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەكەتان، پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم. 

هیوادارم هەڵبژاردنی سەركردایەتیی تازەی بزووتنەوەی گۆڕان خزمەتی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكات.

هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

مەسعود بارزانی

17ی شووباتی 2026

بەپەلە

هەڵوێستی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ

chrka – 1 دۆسیەی گیانلەدەستدانی “غەزال مەولان”، ئەو کچە تەمەن 18 ساڵەی کە لە چەند …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *