
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانانی کوردستان و جیهان کرد.
سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: “بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.”
مەسرور بارزانی هیوای خواست کە ئەم مانگە ببێتە مانگی خێر، خۆشی، ئاشتی و بەخشندەیی بۆ هەمووان. هەروەها لە خودای مەزن نزاکارە کە ڕۆژوو و خواپەرستیی هەموو لایەک قبووڵ بکات و ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ گەلی کوردستان.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە