نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دەستڕێژی گوللە لە بارەگای لقی چواری پارتی کرا لە سلێمانی

دەستڕێژی گوللە لە بارەگای لقی چواری پارتی کرا لە سلێمانی


کەمێک پێش ئێستا لە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گوللە لە بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان کرا لە شاری سلێمانی.
کامەران غەریب، کارگێڕی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان.راگەیاند کە کەمێک پێش لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا کە چەند کەسێکی تێدابووە دەستڕێژی گوللە لەباڵەخانەی لقی چواری پارتی کراوە و پاشان لەلایەن پاسەوانەکانی لقی چوارەوە بە گوللە وەڵامی تەقەکەرەکان دراوەتەوە.

ڕاشیگەیاند: ” تاوەکو ئێستا نازاندرێت ئەو کەسانە کێ بوونە بەڵام ئەمە بۆ چەند جارێکە تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی دەکرێت لە سلێمانی”.
گوتیشی: “پاراستنی گیانی ئەندام و کادیر و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییە و پێویستە رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە کارانە بکرێت “.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *