سەركردەیەكی پێشووی هەرێمی كوردستانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) رای گەیاند كە چەندین سەركردەی پارتەكە لە سلێمانی كراونەتە ئامانج و داوای كرد كە پارتی دیموكراتی كوردستان لەم كارە بێدەنگ نەبێت. جەختیشی لە پەیوەندیی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆماری توركیا كردەوە.
د. فایه‌ق گوڵپی، هاوسەرۆكی پێشووی پەچەدەكە (گرووپێكی پەكەكە بوو لە هەرێمی كوردستان) راگەیاند: “به شێوه‌یه‌كی گشتی له رابردوودا پارتی و یه‌كێتی تا ماوه‌یه‌ك پشتیوانی توركیایان كردووه، ساڵی ٢٠٠١ شەڕی یه‌كێتی و په‌كه‌كه ڕووی دا، ئێستاش ئه‌وه‌ی ده‌كرێت، هه‌ندێك حزب پرسی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك تاكتیك به‌كار ده‌هێنن.
فایەق گوڵپی دووپاتی كردەوە كە ”پار ئەم كاتانە چەند سەركردەی پەكەكە لە ئەزمەڕ شەهید كران، دیار غەریب هەر لەم ڕێگایە شەهید كرا كە یه‌كێتی تێیدا باڵا ده‌سته، حه‌قه پارتی لەمبارەیەوە بێدەنگ نەبێت و لقه‌كانی پارتی له‌م سنووره لەم ڕووداوانە بێنە دەنگ.
په‌یوه‌ندی پارتی و په‌كه‌كه‌ش خراپ نییه، كاڵكان داوای كرد رێككه‌وتنی هه‌شتاكان له‌گه‌ڵ پارتی نوێ بكه‌نه‌وه و بەڕێز ئۆجه‌لان به ته‌له‌فۆن داوای كردووه پارتی و په‌كه‌كه په‌یوه‌ندییان باش بكرێته‌وه، ئه‌و شتانه‌ی باس ده‌كرێت كه پارتی له دژی جوڵانه‌وه‌ی باكووره، ڕاست نییە، له‌م هێرشه‌ی دوایی توركیا، پارتی بەیاننامەی ده‌ركردووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش كە لە پشكی پارتییه، به‌یانی توندی ده‌ركردووه.