
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ڕێنمایی دارایی ژمارە ( 17) ی ساڵی / 2025 تایبەت بە زیادکرنی کرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایانی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە بڕگەی یەکەم لە کۆنووسی لێژنەی دەرکردن و پێداچوونە بە ڕێنماییە داراییەکان کە ژمارە 147 لە 18-11-2025 تایبەت بە هەموارکردنەوەی بڕگەی (یەکەم)ـی ڕێنماییەکان ژمارە 19ـی ساڵی 2017 بڕیاردرا:
یەکەم: کرێی وانەبێژی ئەو مامۆستاییانەی کە لە سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەن بە (هەمیشەیی و گرێبەست) بۆ هەر وانەیەک بڕی 4000 دینار خەرج دەکرێت بە مرجێک (نسابی) وانە وتنەوەی خۆی تەواو بکات بە پێی (سیستەمی قوتابخانە بنەڕەتییەکان و خوێندنگە ئامادەییەکانی ساڵی 2009.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە