نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پیاوێكی بەتەمەن بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە ئافرەتان دەستگیر كرا

پیاوێكی بەتەمەن بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە ئافرەتان دەستگیر كرا

دوای ئەوەی ئافرەتێک سکاڵای تۆمار کرد، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئافرەتان دەستگیر کرد.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لەلایەن تیمەکانمانەوە، شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان کرا و دەستگیر کرا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان تۆمەتبارەكە تەمەنی 55 ساڵە و لە ماوەی رابردوودا هەڕەشەی لە چەندین ئافرەتی دیكە كردبوو.

پۆلیسی هەولێر داواکاشی لە هاووڵاتییان كرد، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هۆشیارییەوە بەکاربهێنن و وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو بۆ کەس نەنێرن، بۆ ئەوەی تووشی کێشە و گرفتی جۆراوجۆر نەبنەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی ئیمارات دۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3/10، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *