نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئیتاڵیا كرد

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئیتاڵیا كرد

ئه‌مڕۆ دووشە‌ممه‌ 14ی 4ی 2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە‌ تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانيی حکوومەتی هه‌رێمى كوردستانى بۆ ده‌ربڕى.

كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات كرده‌وە.

هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *