نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی: باشترین وەفا بۆ شەهیدانی ئەنفال ئەوەیە لە پاراستنی وڵاتمان یەكدەنگ بین

سەرۆك بارزانی: باشترین وەفا بۆ شەهیدانی ئەنفال ئەوەیە لە پاراستنی وڵاتمان یەكدەنگ بین

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی له‌ سی و حه‌فته‌مین ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال بڵاو كرده‌وه‌.
له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه‌، “پڕۆسەی ئەنفال بەشێكی ئەو ستەم و تاوانانە بوو كە لە سەدەی ڕابردوو لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق له‌ دژی گەلەكەمان ئەنجام درا، لە ئەنجامی ئەو پڕۆسە نامرۆڤانەیەدا كە بە چەند قۆناغ هەموو ناوچەكانی كوردستانی گرتەوە، سەدوهەشتا هەزار هاووڵاتیی بێتاوانی كوردستان بێسەروشوێن و شەهید كران.”

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

پڕۆسەی ئەنفال بەشێكی ئەو ستەم و تاوانانە بوو كە لە سەدەی ڕابردوو لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق له‌ دژی گەلەكەمان ئەنجام درا، لە ئەنجامی ئەو پڕۆسە نامرۆڤانەیەدا كە بە چەند قۆناغ هەموو ناوچەكانی كوردستانی گرتەوە، سەدوهەشتا هەزار هاووڵاتیی بێتاوانی كوردستان بێسەروشوێن و شەهید كران. هاوتەریب لەگەڵ ئەوەدا كیمیابارانكردن و سیاسەتی بەعەرەبكردن و ڕاگواستن و تێكدانی ژێرخانی ئابووریی كوردستان و وێرانكردنی هەزاران گوند بەشێكی تری ئەو تاوانانە بوون كە لە سەدەی ڕابردوودا لەلایەن ڕژێمی عێراق لەبەرانبەرگەلەكەمان ئەنجام درا.

تاوانباران كەوتنە زبڵدانی مێژوو بەڵام برین و ئاسەواری ئەو جینۆساید و زوڵمە هێشتا ماون و سارێژ نەكراون. دەبێ دەوڵەتی عێراق قەرەبووی ئەنفال و ئەو جینۆسایدە بكات كە لەدژی میللەتەكەمان ئەنجام دراوە. هەروەها پێویستیشە ڕێگە لە هەموو جۆرە تێروانین و سیاسەت و كردەوەیەكی شۆڤینی لەدژی خەڵكی كوردستان بگیرێت. لە سی و حەفت ساڵەی یادی خەمناكی ئەنفالدا باشترین وەفا بۆ شەهیدانی ئەنفال ئەوەیە هەموومان لە خزمەتكردن و پاراستنی وڵاتمان یەكدەنگ بین و پێكەوە داهاتوویەكی گەش بۆ گەلەكەمان بنیات بنێین.

سەربەرزی بۆ خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان

مسعود بارزانی

14ی نیسانی 

بەپەلە

مەسرور بارزانی: گۆڕانكارییەكی خێرا و هەستیار لە ناوچەكەدا ڕوو دەدات

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی نۆیەمین دیداری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *