
ئه‌مڕۆ دووشە‌ممه 14ی 4ی 2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا له هه‌رێمى كوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانيی حکوومەتی هه‌رێمى كوردستانى بۆ ده‌ربڕى.
كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات كرده‌وە.
هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.