
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتییمانی کوردستان، هەنگاوی ڕێکۆەتن زۆر لێک نزیک بوونەتەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی.
ئابووری ناسان باس لەوە دەکەن پارتی و یەکێتی لێکنزیکبن و ڕێکەوتنیان هەبێت ئەوە کاریگەری لەسەر ئاسایشی ئەبووری کورستان دەبێت.
لەوبەرەوە مامۆستای زانکۆ و ئابووری ناس، سڵێمان کەریم بۆ چرکە دەڵێ:” پارتی و یەکێتی دوو هێزی سەرەکی کوردستانن، بۆیە هەموو ڕێککەوتنێکی ئەو دوو هێزە کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ئاسایشی ئابووری وڵات.
ئەو دەڵێ:” کاتێک میدیاکان باس لە ڕێککەتونی پارتی و یەکێتی دەکەن لەسەر کابینەی نوێ حکومەت ڕاستەوخۆ بازاڕ جوڵەی تێدەکەوێت و ئاسایشی ئابووری جێگیردەبێ.
وتیشی:” مەسروور بارزانی سەرۆکایەتی کابینەی نوێ حکومەت دەکات، زیاتر دڵنیای بوونی ئابووریەکی بەهێز لە وڵاتدا دەکرێ، بۆیە چاوەڕێ دەکرێ چوارساڵی ئایندە، ئاسایشی ئابووری کوردستان هەنگاوی باشی بنێت.