نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بافڵ تاڵەبانى لەگەڵ نەیارەکانى کورد هەوڵى تێکدانى ڕێکەوتنى مووچە دەدەن

بافڵ تاڵەبانى لەگەڵ نەیارەکانى کورد هەوڵى تێکدانى ڕێکەوتنى مووچە دەدەن

بە سەرۆک وەزیرانى عێراقى وتووە پارەى مووچە مەنێرە، یاتر لەوبارەوە لە کۆمێنتە

سەرچاوەیەکى تایبەت نزیک لە بافڵ تاڵەبانى بۆ چرکە، بافڵ تاڵەبانى و سەرکردە عێراقیانەى نزیکن لێیەوە ، نیگەرانن بە ڕێکەوتنى نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر زۆربەى پرسەکان، بۆیە هەنگاوى تێکدانى ڕێککەوتنەکانیان دەست پێکردووە گوشار لە سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکەن پاشەکشە بکات.

سەرچاوە تایبەتەکە وتیشى: بافڵ تاڵەبانى لە سەردانى بۆ بەغدا و کۆبونەوەى لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق، داواى لە محەمەد شیاع سودانى کردووە، ڕێککەوتنى نێوان خۆى و سەرۆک وەزیرانى کوردستان و سەرۆکى هەرێم لەسەر هەڵبژاردن و مووچە جێبەجێ نەکات و چىدیکە مووچەى فەرمانبەرانى موردستان نەنێرن.

سەرچاوەکە وتیشى: بافڵ تاڵەبانى و سودانى کە کۆبونەتەوە سەرۆک وەزیرانى عێراق بە قسەکانى بافڵ تاڵەبانى نیگەران بووە بە ناوى کۆمەڵێک لە سەرکردەى شیعەکانیشەوە قسەى کردووە پێ وتووە ، داوات لێدەکەین ڕێککەوتنەکانت لەگەڵ حکومەتى هەرێم جێبەجێ مەکە.بەڵام سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕەزامەند نە بووە بە داواکەى.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *