نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی: بڕیاری 688 كوردستانی له‌ جینۆسایدێكی دیكه‌ پاراست

مه‌سرور بارزانی: بڕیاری 688 كوردستانی له‌ جینۆسایدێكی دیكه‌ پاراست

مه‌سرور بارزانی له‌ ساڵیادی ده‌رچوونی بڕیاری 688ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشدا، په‌یامێ ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ ڕێی له‌ جینۆسایدێكی دیكه‌ گرت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ هانای گه‌لی كوردستانه‌وه‌ هات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5/4/2024، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر دەرچوونی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تێدەپەڕێت، کە لە 1991/4/5 لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی پێشووی عێراق، کۆڕەوی ملیۆنیی خەڵکی کوردستان بەرەو سنوورەکان هاتە ئاراوە.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی ده‌كاته‌وه‌: ئەم بڕیار گرنگ و مێژووییەی ئەنجوومەنی ئاسایش، بووە بنەمایەک بۆ دانانی ناوچەی دژەفڕین و لە ئەنجامدا سنوورێکی بۆ هێرش و زوڵم و ستەمکارییەکانی رژێمی بەعس دانا و کوردستانی لە جینۆسایدێکی دیکە پاراست و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە هانای گەلی کوردستانەوە هات و دواتریش هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجام درا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهات.
مه‌سرور بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: بڕیاری 688 وەرچەرخانێکی مێژووییە لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان لە پێناو مافە ڕەواکانیدا. لەم یادەدا، ڕێز و پێزانینێکی زۆرمان بۆ هاوکاری و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەمریکا، به‌ریتانیا و فەرەنسا هەیە، بەتایبەتی پشتیوانی و پشتگیریی خوالێخۆشبوان سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا فرانسۆ میتران و هاوژینەکەی دۆستی دڵسۆزی گەلی کورد خاتوو دانیێل میتران هەرگیز لە یاد ناکرێت. هەروەها پشتگیریی خوالێخۆشبوو سەرۆکی ئەمریکا جۆرج بوش و هەروەها بەڕێزان جۆن مەیجەر سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی بەریتانیا و جەیمس بەیکەر، وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئەمریکا مایەی ڕێز و پێزانینی خەڵکی کوردستانە. لە هەمان کاتدا سوپاسی هاوکاری و یارمەتییەکانی هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیاش دەکەین کە سنوورەکانیان بە ڕووی سەدان هەزار پەنابەری هەرێمی کوردستان کردەوە.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: لە ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری 688، دووپاتی دەکەینەوە کە هێشتا مەترسی و هەڕەشە لە سەر خەڵکی کوردستان و ماف و دەسکەوتەکانی هەیە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەڵوێستی جیددیی لە پاراستنی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانیدا هەبێت و دڵنیایی بدات کە خەڵکی کوردستان پارێزراو دەبێت و جارێکی دیکە ڕووبەڕووی شاڵاوەکانی جینۆساید و پێشێلکردنی مافەکانی نابێتەوە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *