نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی پەیامێكی بڵاو كردەوە

سەرۆکی حکوومەت لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی پەیامێكی بڵاو كردەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: “جینۆسایدی کوردی فەیلی، تاوانێكی لەبیر نەکراوە.”

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/4/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی پەیامێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: “لە 44ەمین ساڵوەگەڕی جینۆسایدکردنی کوردی فەیلی، بە ڕێز و شکۆوە یادی هەموو ئەو خوشک و برایانەی کوردی فەیلی دەکەینەوە، کە لە شاڵاوێکی دڕندانەی ڕژێمی پێشووی عێراق، تەنیا لەبەر کوردبوونیان و پشتگیریکردنی شۆڕشی گەلی کوردستان، دووچاری گرتن و کوشتن و بێسەروشوێنکردن و لێسەندنەوەی ناسنامە بوونەوە.”

سەرۆكی حكوومەت ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “جینۆسایدی کوردی فەیلی، تاوانێكی لەبیر نەکراوە و بەشێکە لەو تاوانانەی کە بە ئامانجی لەناوبردن و سڕینەوەی ناسنامەی گەلی کوردستان ئەنجام درا، بۆیە پێویستە حکوومەتی عێراق بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی و دەستووریی خۆی جێبەجێ بکات و بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبووی کوردی فەیلی و هەموو قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشووی بەعس بکاتەوە.”

مەسرور بارزانی هەروەها ئاماژەی بەوە داوە: “لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردی فەیلی، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردی فەیلی و گشت شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *