له سلێمانی و له لایه‌ن چه‌ند ناسیاوێكی خۆیه‌وه ته‌قه له مه‌لا كامه‌ران، به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی سلێمانی ده‌كات.
یه‌كێك له نزیكه‌كانی مه‌لا كامه‌ران راگه‌یاند: به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ماڵه خه‌زورانی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ته‌قه‌یان لێكرده‌وه، ئێستا لە نەخۆشخانەیە بۆ چارەسەر.
ئه‌و كه‌سه‌ی نزیكه‌ی مه‌لا كامه‌ران، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كه مه‌لا كامه‌ران گوللـه به‌رقاچی كه‌وتووه و برینداره.
مه‌لا كامه‌ران، له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی سلێمانی وه‌رگرتووە.