له ڕۆژی سێ شه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه پاش ئه‌وه‌ی فه‌رمان به‌رێكی په‌رله‌مانی كوردستان به پله‌ی شاره‌زا ده‌ركه‌وت كۆرۆنایه‌تی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پشكنینی بۆ 200 په‌رله‌مانتار و كارمه‌ندانی په‌رله‌مان كردووه.
په‌رله‌مانی كوردستان به فه‌رمی ڕای گه‌یاند:” له‌و پشكنینانه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاران و فه‌رمان به‌ران كراون، په‌رله‌مانتار و چه‌ند فه‌رمان به‌رێك پشكنینه‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه توشبووی كۆرۆنان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو په‌رله‌مانی كوردستان وتی، ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماده نه‌بووه پشكنینی بۆ بكرێت وتویه‌تی، پێشتر پشكنینی كردووه ته‌ندروستی باشه.
پشكنینی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ فه‌رمان به‌ران و په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی گرتووه‌ته‌وه به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده نه‌بووه پشكنینه‌كه‌ی بۆ بكه‌ن.