نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بۆچی ئه‌ندام په‌رله‌مان و نوسه‌ره‌كانی سلێمانی له‌سه‌ 27 ده‌فته‌ر دۆلاره‌كه‌ و په‌یجه‌ ساخته‌كانی لاهوور هیچیان نه‌وت

بۆچی ئه‌ندام په‌رله‌مان و نوسه‌ره‌كانی سلێمانی له‌سه‌ 27 ده‌فته‌ر دۆلاره‌كه‌ و په‌یجه‌ ساخته‌كانی لاهوور هیچیان نه‌وت

ئەو پەرلەمانتار و نووسەر و ڕۆژنامەنووسانەی لە سلێمانییەوە بەردەوام قسەی جۆراوجۆر دژی هەولێر و پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن، بەرامبەر بەهەدەردانی ٢٧٠ هەزار دۆلار لە لایەن دەزگای زانیاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بێدەنگییان هەڵبژارد.

لە بەرامبەر ئەم بەهەدەردانە، هەریەك لە پەرلەمانتاران (سەركەوت شەمسەدین، ئەحمەدی حاجی رەشید، غالب محەمەد، هۆشیار عەبدوڵا، كاوە محەمەد، سۆران عومەر و ..هتد) و نووسەران (مەریوان وریا قانع، ئاسۆس هەردی، ڕێبین هەردی و..هتد)، هەروەها ڕۆژنامەنووس و فەیسبووكەوانانیان، هیچ هەڵوێستێكیان نیشان نەدا و بگرە بە بڵاوكردنەوەی بابەتی دیكە لە دژی هەولێر و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەوڵیان دا سەرنجی خەڵك لەسەر ئەم بەهەدەردانە لابدەن.

لەمبارەیەوە كارزان هەنارەیی، پارێزەر، راگەیاند: ”چەند پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا و بگرە لە كوردستانیش هەن، هەموو قسەكانیان لە دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، ئەوانە هاوشان لەگەڵ لاهوور جەنگی كار دەكەن و هەر كاتێك لاهوور جەنگی كەتنێك بكات، خیانەتێک ئەنجام بدات یان چەند کەسێکی وەک ئامانج و لانە بکوژێت، ئەوانە وەکو کلکی مار دێنە دەست و بابەتێك دروست دەکەن بۆ داپۆشینی. هەرچی كاری خراپی لاهوور جەنگییە.

ڕوونیشی كردەوە كە خەرجكردنی ٢٧ دەفتەر دۆلار (٢٧٠ هەزار دۆلار) لەو پەیجانەی كە هەواڵی درۆیان بڵاو كردۆتەوە و خەڵكیان دژی یەكتر هانداوە، كارێكی قێزەونە و شایانی شەرمەزاركردنە، بەڵام ئەو پەرلەمانتار و نووسەرانە بەرامبەری بێدەنگ بوون، تەنانەت لەم ڕۆژانە بەشێكیان چەند بابەتێكی دیكەیان دژی حكوومەت بڵاو كردۆتەوە تاوەكوو خەڵكی بابەتی ٢٧٠ هەزار دۆلارەكەی بیر بچێتەوە.

بەپەلە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی شاعیر و نووسەر و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *