مه‌لا كامه‌ران به‌ێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سلێمانی دووكه‌س ده‌ڕۆنه سه‌رماڵه‌كه‌ی و ده‌ی ده‌نه به‌ر ده‌ست درێژی گوله و برینداری ده‌كه‌ن و ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌ییه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
هاوڕێكی مه‌لا كامه‌ران نوسیویه‌تی، به‌داخه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر برا و هاوڕێی خۆشه‌ویستم مامۆستا كامه‌ران عه‌لی خواڕه‌حم له‌ماڵه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و فیشه‌كێك به‌ر قاچی كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها ده‌نوسێت، ئه‌مشه‌و ماڵی ئێمه و مامۆستا خه‌لیل ده‌عوه‌تی ئه‌و بووین و تا نیوه‌شه‌و هه‌رسێكمان قسه‌ی خۆشمان كرد، هیچ كێشه‌یه‌كمان هه‌ست پێنه‌كردووه، زۆر به‌داخه‌وه كه ئه‌م نیوه‌رۆیه دوو كه‌س چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی، نه‌ك سیاسیی ده‌مه‌قاڵه بووه و ته‌قه‌یان لێكردووه.
زیاتری نوسیوه مه‌لا كامه‌ران گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و باری ته‌ندروستی جێگیره.