نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی داوا له‌ حزبه‌كه‌ی ده‌كات وه‌ڵامی كۆمپانیایی فه‌یسبووك بداته‌وه‌

به‌په‌له‌: به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی داوا له‌ حزبه‌كه‌ی ده‌كات وه‌ڵامی كۆمپانیایی فه‌یسبووك بداته‌وه‌

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات حزبەکەی لەبارەی داخستنی پەیج و هەژمارە ساختەکانەوە بە فەرمی وەڵامی کۆمپانیای (فەیسبووک) بداتەوە.
کۆمپانیای (فەیسبووک) بە فەرمی داخستنی ٢٣٤ پەیج، ٧١ ئەکاونت، پێنج گرووپ و ٣١ ئەکاونتی ئینستاگرامی راگەیاند کە لە لایەن دەزگای زانیاریی یەکێتییەوە دروست کراون و سەرجەمیان ٤ ملیۆن و نیو فۆڵۆوەر و فانیان هەبووە، لە سەرجەم پەیجەکاندا ٢٧٠ هەزار دۆلار خەرج کراوە. کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو پەیجانە هەواڵی ناڕاست و درۆیان بڵاو کردووەتەوە و سووکایەتییان بە نەیارانیان کردووە. کۆمپانیاکە لەگەڵ هەواڵەکەیدا، دەزگای زانیاریی یەکێتی وەک بەشێک لە دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ناساندووە.
لە بەرامبەردا عوسمان کەریم، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، راگەیاند: ”دەبێت بە فەرمی لایەنی پەیوەندیدار وەڵامی کۆمپانیای (فەیسبووک) بداتەوە و ڕوون بکرێتەوە، بەڵێ دەبێت یەکێتی بە فەرمی وەڵام بداتەوە.

هاوکات مستەفا چاڵاوی، جێگری سکرتێری ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی، لەبارەی داخستنی پەیجەکانی سەر بە دەزگای زانیاری لە لایەن کۆمپانیای (فەیسبووک)ەوە راگەیاند: ”ئێمه‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ نین، ده‌بێت ئه‌وان لەمبارەیەوە وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌”، بەڵام ڕوونی نەکردەوە کە ئاخۆ مەبەستی لە ”ئەوان“ دەزگای زانیاریی یەکێتییە یان خودی لاهوور جەنگی کە سەرپەرشتیی پەیجە ساختەکان و جنێو و سووکایەتیکردن بە خەڵکی کردووە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *