نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كچه‌ گه‌وره‌كه‌ی فواد مه‌عسووم: سه‌رۆك بارزانی مه‌رجه‌عی باڵای كورده‌

كچه‌ گه‌وره‌كه‌ی فواد مه‌عسووم: سه‌رۆك بارزانی مه‌رجه‌عی باڵای كورده‌

شیرین فواد مه‌عسووم ده‌ڵێ :ده‌بێت كورد مه‌رجه‌عی باڵای هه‌بێت و سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌موو كورد ته‌ماشاده‌كرێت و ده‌بێت ئه‌وه‌مان قبووڵبێت.

شیرین فواد مه‌عسووم دەبێ ئێمە ئەو ڕاستییە قبووڵ بكەین دوور لە عاتیفە و مەسەلە شەخسییەكان، كەوا جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی تەنها ڕابەری كوردە ئێستا لە مەیدانەكەدا، لە دەرەوە وەك سەرۆكی هەموو كورد دەناسرێت.

هه‌روه‌ها وتی:بەڵام ئەوانی دیكە وەك سەرۆك حزب دەبیندرێن، ئێمە بۆ مەسەلەی كورد و سەربەخۆیی كوردستان پێویستیمان بە مەرجەعییەت و ڕابەر هەیە، حزبەكانی تر وەك هەموو حزبە عێراقییەكان لە لایەن وڵاتانی ترەوە وەك حزبێك تەماشا دەكرێن.
ڕاستییەكەی، بەو شێوە كاركردنەی ئێستا و ڕابردووش، هەر ئەوەندەمان دەست دەكەوێت كە هەمانە، بوونی ڕابەرێك كە هەموو كوردی لە پشت بێت لەگەڵ لۆبی كاریگەر و بەهێز لە دەرەوە، زۆر زەروورە بۆ گەیشتن بە ئامانج، یان بەشێك لە عێراقی فیدڕاڵی دیموكرات مافی كوردی تێدا پارێزراو بێت، یان كاركردن بۆ سەربەخۆیی”

بەپەلە

. سەرکردەیەکى گۆڕان بافڵ تاڵەبانى بووەتە مەقاشى دەستى میلیشیاکان

. بۆ گۆڕان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆنابێتەوە لە کۆمێنت زیاتر بخوێنەرەوە كەریم فەخری قاسم، ئەندامی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *