نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ئاشكرابوو جه‌ماعه‌تی لاهوور جه‌نگی خه‌ڵكیان به‌قاچاخ هێناوه‌ته‌ سلێمانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆرۆنا

به‌په‌له‌: ئاشكرابوو جه‌ماعه‌تی لاهوور جه‌نگی خه‌ڵكیان به‌قاچاخ هێناوه‌ته‌ سلێمانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆرۆنا

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: خەڵك بەقاچاخ لەسنوورەكانەوە ئاسانكارییان بۆ كراوەو هێنراونەتەوە ناو شارەكانی هەرێم و‌ خەڵكی تریش، جگە لەئێران و شارەكانی تری عێراق لەوڵاتانی تری دەرەوە هێنراونەتەوە.

ئەو دەشڵێت: ئەمە تەنیا بۆ ئەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا زیاد ببێت لەهەرێمی كوردستان بەو هۆیەوە چاوەڕوانی كارەساتی گەورە دەكەین لەكوردستان، ئەمەش تەنیا لەبەر ئەوەی ئەزموون و حكومەتی هەرێم ناشرین بكەن، كە بەدڵنیاییەوە بەڵگە هەیە و دەخرێنە ڕوو و كارێكی زۆر زۆر خراپیش بوو ئامادەشم ئەو بەڵگانە بخەمە بەردەستی پەرلەمان و دامەزراوە یاساییەكانی هەرێم.

قسەكانی ئومێد خۆشناو لەمیانی گفتوگۆیەكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكاو ئەوەش دەڵێت: ئەو نەفەسەی داوای لەبەغدا دەكرد موچە بیبڕێت، ئێستاش لەناوخۆی خۆمان دێت و كۆرۆنا بەسیاسی دەكات، بۆیە پێویستە هەڵمەتێكی میللی دژی ئەو كەسانە ئەنجامبدرێت، چونكە بەپێی پێشبینییە تەندروستییەكان كارەساتی گەورەی مرۆیی لە‌كوردستان ڕوودەدات ئازیزانمان لەدەست دەدەین.

باسی لەوەش كردووە، كە دەبێت لەو هەڵمەتە میللییەدا داوای بەسزاگەیاندنی ئەوكەسانە بكەین، هەروەها وتی: ئەو كەسانە لە ‌ئێستاوە خۆیان ئامادەكردووە دوای ئەوەی كارەساتەكە ڕودەدات، بێن وەزیری تەندروستی و ناوخۆ و حكومەت تۆمەتباربكەن.

بەپەلە

. سەرکردەیەکى گۆڕان بافڵ تاڵەبانى بووەتە مەقاشى دەستى میلیشیاکان

. بۆ گۆڕان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆنابێتەوە لە کۆمێنت زیاتر بخوێنەرەوە كەریم فەخری قاسم، ئەندامی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *