نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هۆشدارى دەدرشی یەکێتى داهاتى سلێمانى ڕادەستى بەغدا ناکات بۆ گرفت دروستکردن

هۆشدارى دەدرشی یەکێتى داهاتى سلێمانى ڕادەستى بەغدا ناکات بۆ گرفت دروستکردن

دڵشاد جەلال كامیل، چالاكوانی سیاسی، ڕایگەیاند: چەندین ساڵە نە یەكێتی ئامادەیە پارەی داهاتی سلێمانی بۆ حكوومەت بگەڕێنێتەوە، تاوەكوو خزمەتگوزاریی بۆ شارەكە پێ بكرێت، نە خۆیشی لەو سنوورەی ژێر دەسەڵاتی خۆسەپێندا دارێكی لەسەر بەردێك داناوە.

وتویەتى:لەدوای ڕێككەوتنی هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق و پەسەندكردنی بودجە، یەكێک لە خاڵەكانی ڕێككەوتنەكە ئەوەیە، كە دەبێ حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەدا پەنجای داهاتی دەروازەكان بدات بە حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، یەكێتی خەریكە لەم بەینەشدا نایەوێت داهاتی دەروازەكانی سنووری سلێمانی بدرێتە حكوومەت، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە كێشە و گرفت بۆ هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق دروست بكات.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *