
هێمن ئەسعەد شارەزای شڕۆڤەکارى سیاسى راگەیاند:” یەكێتی چیتر لە ئاست پارتی نییە و حزبێكە لە خوار پارتییەوەیە، یەكێتی ركابەریی پارتی پێ ناكرێت و ناتوانن وەك رابردوو شانبەشانی پارتی بوەستن.
دەڵێ:”یەكێتی ئاڵۆزی و گرژی دروست دەكات بۆ ئەوەی پارتی ناچار بە هەندێ شت بكات، بەڵام پێم وابێت ئەو سەردەمە بە تەواوی لای پارتی رۆیشتووە و نەماوە، چیتر پارتیش ئەو حیسابەی رابردوو بۆ یەكێتی ناكات.
لەسەر بنەمای هەڵبژاردن دەمێكە یەكێتی ركابەری پارتی نەماوە، پارتیش بۆی دەركەوتووە یەكێتی دەبێت چیتر ئەوە بزانێت كە قەبارەی چەندە، سەردەمی پێش 2010 تەواو بوو، ئێستە سەردەمێكی ترە .
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە