نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە سنووری دهۆک و گیانلەدەستدانی چەند کەسێک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، “ئێمە تا ئێستا تەنیا کەوتنەخوارەوەی یەک هێلیکۆپتەر و گیانلەدەستدانی حەوت کەس پشتراست دەکەینەوە”.

دەقی راگەیەندراوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زانیاریی زیاتر لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە شەوی 16/15ی ئاداری 2023 دەخاتەڕوو.

دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوی سەرەتایی خۆیدا ڕوونی کردەوە کە یەک هێلیکۆپتەر کەوتووەتە خوارەوە و چەند کەسێکیش گیانیان لە دەست داوە کە بەپێی بەڵگەکان سەر بە پەکەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە رێکەوتی 17/3/2023 بڵاوبووەتەوە هەسەدە دانی بە کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەر و گیانلەدەستدانی 9 کەسدا ناوە کە سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتن، بەڵام ئێمە تا ئێستا تەنیا کەوتنەخوارەوەی یەک هێلیکۆپتەر و گیانلەدەستدانی 7 کەس پشتڕاست دەکەینەوە.

ئەو هێلیکۆپتەرانە لەنێوان رۆژئاڤا و سلێمانی فڕیون بەبێ ئەوەی دەزگا فەرمییەکانی هەرێم ئاگادار بکەنەوە.

بەپێی زانیاری و بەڵگەکانی بەردەست ئەم هێلیکۆپتەرانە لە چەند بنکەیەکی پارێزگای سلێمانی دادەبەزن و بەرەو رۆژئاڤاش دەفڕن.

زانیارییەکان وا دەردەخەن کە لایەنێک لە سلێمانی بە شێوەیەکی نهێنی و نافەرمی ڕێگەخۆشکەر بووە بۆ پەیوەندییەکانی هێزەکانی هەسەدە و پەکەکە و بە چەندین جۆری جیاواز هاوکارییان کردوون.

لێرەدا داوا لە هاوپەیمانان و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین، ڕوونکردنەوە بدەن کە ئەم هێلیکۆپتەرانە بە کام مۆڵەت لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان دەفڕن و کێ بەرپرسیاریەتی ئەم کارە نایاساییانە هەڵدەگرێت؟

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *