نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەرپرسێکى باڵاى پارتى.. وەک دەنگ و کورسى لێرەوە مامەڵە لەگەڵ یەکێتى دەکەین و هاوشانى ئێمە نییە

بەرپرسێکى باڵاى پارتى.. وەک دەنگ و کورسى لێرەوە مامەڵە لەگەڵ یەکێتى دەکەین و هاوشانى ئێمە نییە

ساڵانی رابردوودا پارتی زۆرترین هاوكاریی كردووە و بەردەوام دەستی گرتووە و لە سیاسەت و لە دەسەڵاتدا پۆست و پلەی زیاتری پێ داوە، حیسابی حزبێكی خاوەن خەبات و مێژوویی بۆ كردووە، بەڵام هەمیشە قاچی راكێشاوە.

جیهاد حەسەن ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی، بە “وشە”ی راگەیاند، پارتی هەمیشە رێزی لە خەبات و مێژووی یەكێتی گرتووە و لە كورسییەكانی خۆی بەشی یەكێتیی داوە، كورسیی پارتی بوو و دەدرا بە یەكێتی، بەڵام یەكێتی چیتر با وا نەزانێت هەر هەمان سەردەم و وەك رابردووە، پارتی بڕوای بە دیموكراسی هەیە، هەر لەبەرئەوەشە دەبێت قەبارەی هەر حزبێك وەك خۆی مامەڵە و سیاسەتی لەگەڵ بكرێت.

یەكێتی بیەوێ چیی پێ خۆش بێت ئەوە بكرێت و ئەوەی داوا بكات بۆی جێبەجێ بكرێت، ئەوەش بە كەمتر لە نیوەی كورسییەكانی یەكێتی، ئەوە دادپەروەریی هەڵبژاردن نییە، یەكێتی ئێستە حزبێكی زۆر بچووكە بەراورد لەگەڵ پارتی و دەبێت قەبارەی خۆی بزانێت

ئەوشی گوت، وەزیرەكانی یەكێتی هیچ هاوكار نەبوون لەگەڵ حكوومەت، پارتی چیتر ئەو هەڵەیە دووبارە ناكاتەوە، ئیتر مامەڵەی دەنگ و كورسی و جەماوەر بۆ یەكێتی دەكەین، پارتی خۆی ناكاتە قوربانی یەكێتی.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *