نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هاوڵاتییان بۆ شاسوار عه‌بدولواحید شه‌رم له‌خۆت بكه‌ قه‌رزه‌كانمان به‌ره‌وه‌ ئه‌وجا باسی خۆپێشاندان بكه‌

هاوڵاتییان بۆ شاسوار عه‌بدولواحید شه‌رم له‌خۆت بكه‌ قه‌رزه‌كانمان به‌ره‌وه‌ ئه‌وجا باسی خۆپێشاندان بكه‌

هاووڵاتییان و چاودێران باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی‌ شاسوار بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا خۆی له‌و قه‌رزه‌ زۆر و فراوانه‌ بدزێته‌وه‌ كه‌ ساڵانێكه‌ لایه‌تی و ئاماده‌ نییه‌ بیداته‌وه‌.

حوسێن مام ئه‌نوه‌ر چاودێری سیاسی راگه‌یاند:” شاسوار شه‌رمی به‌خۆی نییه‌ و له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی بداته‌وه‌ حكوومه‌ت بۆ دابینكردنی به‌شێكی مووچه‌ی موچه‌خۆران بانگه‌شه‌ی ڕوخاندنی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ شاسوار یه‌كێكه‌ له‌ وانه‌ی‌ دژی‌ چاكسازییه‌ و ده‌یه‌وێ‌ خه‌ڵك دژی‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ هان بدات.

هاوكار حوسێن، وه‌ك رۆشنبیرێك به‌ “وشه‌”ی راگه‌یاند، ئێسته‌ هاووڵاتیی زۆر هۆشیاربووه‌ته‌وه‌، له‌وه‌ هۆشیارتره‌ كه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی به‌كاربهێنرێت.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و دۆخه‌ی كوردستان تێی كه‌وتووه‌، زۆر دۆخێكی ئاڵۆزه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ به‌و كاره‌یان دۆخه‌كه‌ زیاتر ئاڵۆز و ده‌روونی‌ خه‌ڵكیش زۆرتر تێك ده‌ده‌ن.

دوای‌ شكستهێنانی‌ له‌ كاری‌ بازرگانی‌ و دابه‌شبوونی‌ حزبه‌كه‌ی‌ و فراكسیۆنه‌كه‌ی‌ ئێسته‌ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی‌ جووڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ له‌به‌رانبه‌ر نه‌دانه‌وه‌ قه‌رزه‌كانی‌ ده‌یه‌وێ‌ خۆپێشاندان بكات و دۆخی‌ كوردستان تێك بدات.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *