هێزێکی کۆماندۆ لە هۆتێل گراند ملینیۆم لە سلێمانی جێگیرکراون
هێزێکی چەکداری سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەچنە سەر هۆتێل گراند ملینیۆم لە سلێمانی، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری چوونیان بۆسەر هۆتێلەکە دیارنییە.
فارووق مەلا مستەفا، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و خاوەنی هۆتێلی گراند ملینیۆم راگەیاند “ئاگادارنیم کە ئەو هێزە بۆچی هاتوونەتە سەر هۆتێلەکە، من کەمێک لەمەوبەر لە هۆتێلەکەم بووم و ئێستا گەڕاومەتەوە ماڵەکەی خۆم.