نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دژەتیرۆری كوردستان لە موسڵەوە سێ مووشەك ئاڕاستەی سەربازگەی ئێلكان كراوە

دژەتیرۆری كوردستان لە موسڵەوە سێ مووشەك ئاڕاستەی سەربازگەی ئێلكان كراوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمرۆ هەینی 22ی تەممووزی 2022، کاتژمێر 21:20، سێ مووشەک لە جۆری گراد ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران.

بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک سەربازگەکە کەوتووەتە خوارەوە و، دوو مووشەکی دیکەشیان لە دەوربەری گوندی گوداد کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، سەکۆی مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی “هیما سیتی” لە شاری مووسڵ جێگیر کرابوون کە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی، تێیدا پێنج مووشەک ئامادەی هەڵدان کرابوون، بەڵام دووان لە موووشەکەکان نەتەقێندراون.

بەپەلە

ناوەڕۆکی یەکەم کۆبوونەوەی ئەمساڵی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی مووچە

ەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بەپێویستی دەزانێت، حکومەتی فیدراڵ هەردوو مووچەی مانگی 11 و 12ـی 2025 و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *