نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆڕەوە رونکردنەوەیدا

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆڕەوە رونکردنەوەیدا

ئەحمەد موفتی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند: شاندێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر فەرمانی وەزیری سامانە سروشتییەكان بەسەرپەرشتی ئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گەیشتنە كێڵگەی كۆرمۆڕ و لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیای دانە غاز كۆبوونەوە.

ڕاشیگەیاند: لە نزیكەوە لە زیانەكانی هێرشە موشەکییەکە بۆ سەر كێڵگەكەیان كۆڵییەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هاووڵاتییانی كوردستان دڵنیا دەکەنەوە كە هێرشەكە زیانی گیانی نەبووە و بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە كێڵگەكە بەردەوامە و كۆنتڕۆڵی زیانە ماددییەكان كراوە، هەناردەكردنی گازیش بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاساییە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاری دامەزراندنی ژوورێكی ئۆپەڕاسیۆنەكان درا بەسەرپەرشتی بریکاری وەزارەت و ئەندامبوونی لایەنە پەیوەندارەکان.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *