نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دادگای باڵای ئەمریکا مۆڵەتی ھەڵگرتنی چەک لە شوێنە گشتییەکان دەدات

دادگای باڵای ئەمریکا مۆڵەتی ھەڵگرتنی چەک لە شوێنە گشتییەکان دەدات

دادگای باڵای فیدراڵی ئەمریکا بە گەڕانەوە بۆ دەستور مۆڵەتی ھەڵگرتنی چەک لە شوێنە گشتییەکان بە ھەموو کەس دەدات، ئەو بڕیارەش کاریگەری گەورەی دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی توندوتیژی لە شارەکانی ئەمریکا، بە تایبەتی کە لە ماوەی رابردوودا رووداوەکانی تەقەکردن بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کرد بوو، ئەو بڕیارەی دادگا یاسایەک لە ویلایەتی نیویۆرکیش ھەڵدەوەشێنێتەوە کە بۆ زیاتر لە سەدەیەک دەگەڕێتەوە و دەبوو ئەو کەسەی چەکی پێیە لە شوێنە گشتییەکان ھۆکارێکی گونجاوی ھەبێت.

چەند سەعاتێکیش دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکا، ئەنجومەنی پیران پڕۆژەیاسایەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پەسەند کرد. پڕۆژەیاساکە لە ئەنجومەنی پیران بە دەنگی ٦٥ ئەندامی ئەنجومەنەکە کە ١٥یان کۆماری بوون بەرامبەر ٣٣ دەنگی ناڕازیی پەسەند کراوە، بڕیاریشە دواتر پڕۆژەبڕیارەکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند بکرێت، بەڵام ھێشتا پەسەند کردنی ئەو پڕۆژ بڕیارە کەمترە لەو رێکارانەی کە “جۆ بایدن” سەرۆکی ئەمریکا داوای کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک و کەمکردنەوەی رووداوەکانی تەقەکردن.

بە پێی پڕۆژەیاساکە، کۆت و بەند لەسەر ھەڵگرتنی چەک دادەنرێت و چەندین ملیار دۆلاریش بۆ پاراستنی ئاسایشی خوێندنگەکان و کارکردن بۆ ھۆشیارکردنەوەی خەڵک لەڕێی کەرتی تەندروستی ھزرییەوە تەرخان دەکرێت.  

“جۆ بایدن” سەرۆکی ئەمریکاش لەسەر ھەردوو بڕیارەکە ھاتۆتە قسە و پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی پیران کردووە و رایگەیاند، ئەو بڕیارە ھاوکار دەبێت لە پاراستنی زیاتری منداڵان و خوێندنگەکان و داواشی لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد بە خێرایی پەسەندی بکات بۆئەوەی ئیمزای لەسەر بکات و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەڵام “بایدن” ئیدانەی بڕیارەکەی دادگای باڵای کردووە و دەڵێت بێھیوای کردووە، چونکە پێچەوانەی دەستورە و ھەمووان بێزار دەکات.

حاکمی نیویۆکیش دەڵێت ئەو بڕیارەی دادگا نەک ھەڵەیە، بەڵکو دەبێت دژی بوەستنەوە بە تایبەتی کە لە ماوەی رابردوودا چەندین رووداوی تەقەکردن لە نیویۆرک و تەکساس روویانداوە و چەندین کەس بەھۆیانەوە کوژراون.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *