ماڵپەڕی “الوطن” لە بابەتێکدا ئاماژە بە کۆمەڵێک ڕێنمایی و هەنگاو دەکات بۆئەوەی بتوانیت کەسێکی گونجاو بۆ ژیانی هاوسەریت هەڵبژێریت، ئەوانیش:
- گرنگی بە شێوەی دەرەوە مەدە بزانە لەگەڵ تێپەڕبوونی کات شێوەش دەگۆڕێت.
- دەرفەت بدە بەو کوڕە یان کچەی کە هەستت کرد شایەنییەتی ئەو دەرفەتەی پێبدەیت.
- لە زۆربەی بارودۆخە جیاوازەکاندا تاقیبکەرەوە و باشی و خراپییەکانی بزانە.
- ڕیگە مەدە هەرگیز بکەویتە ژێر کاریگەریی لایەنی ئابوری کەسەکەوە
- لەسەرەتاکانی ناسیندا بە مێشک بیرکەرەوە چونکە بەو جۆرە دەتوانیت بڕیاری دروست بدەیت.
- چاودێری ڕەفتار و هەڵسوکەوتەکانی بکە کە لە گەڵتدا ئەنجامی دەدات بزانە گرنگیت پێدەدات یان پشتگوێت دەخات.
- ڕاوێژ لەگەڵ کەسێکی شارەزا و تێگەشتوو بکە دەربارەی ئەو بابەتە
- مەکەوەرە ژێر کاریگەری وشە و قسە ڕۆمانسی و پیاهەڵدانەکانی، بە وردی چاودێری ڕەفتار و قسەکانی بکە.
- دڵنیابەرەوە کە ئەم تایبەتمەندییانەی تێدایەو وەکو کەسێکی تێگەشتو و پێگەیشتووە، بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت، ڕێز لە ئافرەت دەگرێت و بەرگری لە مافەکانیان دەکات، بە مێشک و شارەزاییەکانی بڕیار دەدات و هیوا و خەونی هەیە .