نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ئەڵمانیا سنووردارکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ 31 وڵات هەڵدەوەشێنێتەوە

ئەڵمانیا سنووردارکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ 31 وڵات هەڵدەوەشێنێتەوە

حکوومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەگەر ئەو رەوشە نائاساییەی ئێستا کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ هاتووتە ئاراوە، باش بێت، ئەوە لە 15ی مانگی داهاتووە، سنووردارکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بۆ 31 وڵات هەڵدەوەشێنێتەوە.

حکوومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەگەر ئەو رەوشە نائاساییەی ئێستا کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ هاتووتە ئاراوە باش بێت، ئەوە لە ١٥ی مانگی داهاتووە، سنووردارکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بۆ 31 وڵات هەڵدەوەشێنێتەوە.

ئاژانسی هەواڵیی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە کە بەرلین سنووردارکردنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا ، بەریتانیا هەڵدەوەشێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەیشداوە، هەروەها سنووردارکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەڵمانیا بۆ ئەو وڵاتانەی کە بەشدارن لە ناوچەی گواستنەوەی ئازاد “شینگن” هەڵدەوەشێندرێتەوە کە بریتیین لە ئایسلاند، نەرویج، سویسرا و لیشتنشتاین.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە کە دووبارە کردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکان بە رووی گەشیاران یان گەشتکردن بۆ ئەڵمانیا گرنگە.

ئەڵمانیا لە 17 ئاداری رابردوودا، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دەرەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سنووردارکرد و دواتر دەستی کرد بە گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە دەرەوە گیریان خواربوو و ژمارەیان 240 هەزار کەس بوو.

بەپەلە

میدیای سووریا دەڵێت هەسەدە و دیمەشق گەیشتنە لێکتێگەیشتن

میدیای سووریا دەڵێ، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەپێی ئەو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *