نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دایکێک لەکاتی رزگارکردنی منداڵەکەی لە ده‌ریاچه‌ی دوکان خنكا

دایکێک لەکاتی رزگارکردنی منداڵەکەی لە ده‌ریاچه‌ی دوکان خنكا

 سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ منداڵێك كه‌وتوه‌ته‌ ناو ده‌ریاچه‌ی دوكانه‌وه‌ و دایكی هه‌وڵیداوه‌ رزگاری بكات، منداڵه‌كه‌ی رزگاركردوه‌، به‌ڵام دایكه‌كه‌ خنكاوه‌. 

سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ منداڵێك كه‌وتوه‌ته‌ ناو ده‌ریاچه‌ی دوكانه‌وه‌ و له‌لایه‌ن دایكییه‌وه‌ رزگاركراوه‌، به‌ڵام دایكه‌كه‌ قاچی خلیسكاوه‌ و خنكاوه‌.

دایكه‌كه‌ عه‌ره‌به‌ و خه‌ڵكی ناوی (فاتیمە جاسم)ە و خەڵکی پارێزگای واستە و تەمەنی 40 ساڵان بوە، بۆ گەشت سه‌ردانی دوكانی كردوه‌.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *