نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاشکرابوو یەکێتی لە سزای دەنگدەرەکانی و لەدەستدانی کورسییەکانی دەترسێت

ئاشکرابوو یەکێتی لە سزای دەنگدەرەکانی و لەدەستدانی کورسییەکانی دەترسێت

كاوه‌ ئه‌حمه‌د مامۆستای زانكۆ، دەڵێ:” یه‌كێتی ئه‌وه‌ی ئێسته‌ لێی ده‌ترسێت، سزادانی ده‌نگده‌ره‌كانی و خه‌ڵكه‌، كه‌مبوونه‌وه‌ی كورسییه‌كانیه‌تی، یه‌كێتی ده‌زانێ ناتوانێت متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێته‌وه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی تر هه‌ن كه‌ وایانكردووه‌ یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن نه‌بێ، بوونی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌و حزبه‌ و لاهوور جه‌نگی كه‌ به‌شێكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵیدان، هه‌روه‌ها گرفتی سه‌رۆك كۆمار كه‌ ده‌یه‌وێ بیبه‌ستێته‌وه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

وتیشی، یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌بێ له‌سه‌ر ویست و داخوازی خه‌ڵكی كوردستان بێ نه‌ك یه‌كێتی و هیچ لایه‌نێكی تر. یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تووشی سزایه‌كی قورس ده‌بێته‌وه‌، حزبێك خزمه‌ت و جێده‌ستی دیار نه‌بووبێت تا بیكاته‌ به‌رنامه‌ و بانگه‌شه‌ی خۆی، گرفتی سلێمانیشی هاتووه‌ته‌ سه‌ر، بۆیه‌ یه‌كێتی كۆتایی خۆی ده‌بینێ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا.

بەپەلە

بەریتانیا سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە شارەدێی قادر كەڕەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *