ئهكادیمستانی هەرێمی کوردستان٫ شرۆڤه‌ی بەشداریکردنی مه‌سروور بارزانی دەکەن له كۆنفڕانسی ئاسایشی میونیشن
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشی میوشن لە وڵاتی ئەڵمانیا، زیاتر لە ۳٥کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بەرگری و سەرۆک وەزیران وڵاتانی دنیا و کۆنگرێسمان و شاندی پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەوروپا و گەورەبەرپرسانی دیپلۆماسی و سەربازی وڵاتانی زلهێز کۆبوویەوە.
دڵشاد نامیق: به‌شداری مه‌سروور بارزانی له كۆنفڕانسی ئاسایشی میونیشن نیشانەی به‌هێزی پێگه‌ی كوردستانه لەڕوی نێودەوڵەتی
دڵشاد نامیق شاره‌زایی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ماڵپه‌ڕی چڕكهی ڕاگه‌یاند:” به‌شداری سه‌رۆكی حكوومه‌ت مه‌سروور بارزانی له كۆنفڕانسی ئاسایشی میونیشن، گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆنفڕانسی ئاسایشی میونیشن زیاتر له 500 كه‌سایه‌تی بڕیاربه‌ده‌ستی جیهان تێدابهشداری ده‌كه‌ن، له بواره‌كانی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازی و ئاسایش و دیپلۆماسی ، ئه‌وبابه‌تانه‌ی له كۆنفڕانسه‌كه خرابوونهبهرنامهی كاره‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگ بوون، له‌وانه پاراستنی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆڵی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش.
وتیشی، سه‌رۆك مه‌سروور له په‌راوێزی كۆنفڕانسه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و سێ قۆڵی گرنگی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی باڵای جیهان،ئه‌نجامدا كه‌باس له پێوه‌ندی دیپلۆماسی و ئه‌منی كراوه، وه‌باس له ڕه‌وشی ئێستای عێراق كراوه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و ڕۆڵی كوردستان له وزه، داوای پشتیوانی وڵاتان بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان، كه‌مپینكردن بۆ دۆزی كورد به‌تایبه‌ت له وڵاتی سووریا كه ئێستا ده‌بینین ڕه‌وشی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و یه‌كلای كردنه‌وه ده‌چێت و كورد نه‌فه‌وتێت و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه له‌بار نه‌بردرێت.
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی: مه‌سروور بارزانی دیداری گرنگی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی وڵاتان ئه‌نجامدا کە جێی بایەخە
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی پرسه سیاسییه‌كان، به ماڵپه‌ڕی چركه‌ی ڕاگه‌یاند:” ئه‌قڵی كورد له مامه‌ڵه‌كردن به وزه‌وه وای كردووه جیهان چاویان له پێوه‌ندی به‌هێزبێت له‌گه‌ڵ كوردستان، له كۆنفڕانسی ئاسایشی میونیشن سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری وڵتانی زلهێزی جیهانی دیداری گرنگیان له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی ئه‌نجام دا.
به‌بڕوای كه‌وڵۆسی مه‌سروور بارزانی، دیداری گرنگی له بواری پێوه‌ندی دیپلۆماسی و ئاسایش و ئابووری و وزه له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌ندامانی كۆنگرێس و په‌رله‌مانتارانی وڵاتان ئه‌نجامداوه.
به‌رزان عوسمان ماموستای زانكۆ: جیهان سه‌یری كوردستان ده‌كات وه‌ك فاكته‌رێك بۆ دابینکردنی ئاسایشی هه‌رێمی ونێوده‌وڵه‌تی
به‌رزان عوسمان ماموستای زانكۆ، به ماڵپه‌ڕی چركه‌ی ڕاگه‌یاند:” گرنگی مهشداری سه‌رۆكی حكوومه‌ت مه‌سروور بارزانی له كۆنفڕانی ئاسایشی میونیشن له ئه‌ڵمانیا گرنگییه‌كه له خودی كۆنفڕانسهكهییه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاسایشی جیهان ده‌كرێت، باسكردنه لهسهرئاسایشی ساڵی ئایندهی جیهان وڵاتانی زلهێز تێدابهشداری ده‌كه‌ن، مهعنین به ئاسایشی جیهانی.
عوسمان زیاتر ده‌ڵێ، وه‌فدی باڵا كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی له پاڵ كۆبونهوهگشتییهكان له كۆنفڕانسه‌كه‌دا ئه‌نجامده‌درێت، توانیویه‌تی كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی زلهێز ئه‌نجامبدات، له‌گه‌ڵ وڵاتانی قه‌رار به‌ده‌ست كۆببێته‌وه لێره‌وه هاوپه‌یمانی و ئهومهلهفانهی ده‌یه‌وێت كوردستان بی وروژێنێت ده‌ست پێده‌كات، باس له پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه وه‌ك هه‌رێمێكی به‌هێز له ناوه‌نده‌كانی جیهان.
ئیسماعیل هه‌ناره‌یی: كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی وڵاتان٫ پێوه‌ندی دیبلۆماسی كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌بات
ئیسماعیل هه‌ناره‌ی چاودێری سیاسی، به‌ماڵپه‌ڕی چركه‌ی وت:” له كۆنفڕانسی میونیشن سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دارانی دونیا كۆبوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێ، پێگه‌ی دیپلۆماسی كوردستان ده‌رده‌خات، ڕۆژانێك بوو له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 درگاكان له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان داخرابوو، كه‌وتبووینه به‌رده‌م هێرشی حه‌شدی شه‌عی و سوپای عێراق، به‌ڵم ئێستا گێشتوینهتهوه ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌بینین له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی زلهێز پێشوازی له‌سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌كه‌مان ده‌كرێت، وه پاپای فاتیكان چاوی به مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌وێت.
هه‌ناره‌ی وتیشی:” بارودۆخی كورد له سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی و بهروهپێشهوه ڕۆشتووه گرنگی دانی ده‌وڵه‌تانه به هه‌رێمه‌كه‌مان و پێشمه‌رگه به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ئه‌فسانه‌ی داعشی تێك‌شكاند، وڵاتان به چاوێكی گه‌وره‌وه ده‌ڕواننه كورد و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك مه‌سروور پێوه‌ندی فراوانتری دیپلۆماسی به‌دواداێت.
شیاو سه‌ردار: مه‌سروور بارزانی له دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتان٫ هاوسه‌نگی ڕاگرت
شیاو سه‌رداری شرۆڤه‌كاری سیاسی، به ماڵپه‌ڕی چركه ده‌ڵێ:” به‌شداری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له كۆنفڕانسی ئاسایشی میونیشن، وه‌ك هه‌رێمێك له‌ناو ده‌وڵه‌تێكی تر گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ پێگه‌ی كوردستان ، هه‌رێمه‌كه‌مان پاش ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ی سه‌رۆك مه‌سروور له‌گه‌ڵ وڵاتان پێگه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌چێته قۆناخێكی نوێوه، ناو ناوبانگی كوردستان ده‌چێته فه‌رهه‌نگی سیاسی وڵاتانی دنیا ئێستا كوردستان به مۆدێلێكی نوێ حكومڕانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌كات.
سه‌ردار ده‌ڵێ، كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتان به‌تایبه‌ت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریكا هاوسه‌نگی ڕاگرت، ڕاگرتنی ئه‌م جۆره باڵانسه پێمان وایه خاڵی به‌هێزی كوردستانه، سیاسه‌تی ئاقلانهیه موماره‌سه‌ی ده‌كات زۆر گرنگه له‌م جۆره ڕاگرتنی باڵانسه و خۆیهكلای نه‌كردنه‌وه به باری هیچ یه‌ك له وڵاتان.