ڕاپۆرتێكی شیكاری له‌هه‌مبه‌ر هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كارییه‌كان بۆڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پێش وڵاتانی تره‌وه‌ین، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێ، سه‌رۆك وه‌زیران ته‌واوی وه‌زاره‌ته كانی ڕاسپاردووه هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیبن له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش ئه‌ندامه له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
مه‌سروور بارزانی: هاوڵاتی سه‌نته‌ره
سیروان عه‌زیز چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به ماڵپه‌ڕی چركه ده‌ڵێ:” سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی وه‌ك خۆی گوتی، مرۆڤ لای سه‌نته‌ره هه‌موو هه‌وڵیشی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان به‌دووربگرێت له نه‌خۆشی كۆرۆنا و گرنگی تایبه‌ت به كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌دات، ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی هێزی كابینه‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی ئارام و دوور له په‌تای كوشنده بۆ هاونیشتیمانییه‌كانی دابین بكات.
سه‌میره كه‌ریم فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت، لای خۆیه‌وه به ماڵپه‌ڕی چركه‌ی وت:” ڕۆشتنی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سه‌نته‌ری تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له هه‌ولێر و به‌بێ ده‌مامك دڵنیای پێداین كه كوردستان هیچ مه‌ترسییه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدانییه و حكوومه‌تیش به رژدی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات ڕێگه نه‌دات ئه‌و په‌تایه نه‌گاته كوردستان.
ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ته‌ندروستی كابینه‌ی 9 به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی گرنگی زیاتر به كه‌رتی ته‌ندروستی و پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌دات.
به‌فه‌رمانیی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی، ته‌واوی ده‌روازه‌كان به‌ڕوی ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا داخراو وه گه‌شتی ئاسمانی بۆ وڵاتنه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدابڵاو بووه‌ته‌وه ڕاگیراون، چوندین شوێنیش له پارێزگاكانی كوردستان دیاری كراوه بۆ ئه‌و گه‌شتیاره‌كوردانه‌ی له وڵاتی ئێران و چین و وڵاتانی تربوون، بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و پاش دڵنیابوونه‌وه له سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی ده‌نێردرێنه‌وه بۆ ناوماڵ و منداڵیان.
محه‌ممه‌د خۆشناو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،به ماڵپه‌ڕی چركه‌ی ڕاگه‌یاند:” سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی ڕاسپاردووه هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بن له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له ناو ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه، بوودجه‌یه‌تی تایبه‌تیشی ته‌رخانكرد بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و بوودجه‌كه له سه‌رئاستی وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان سه‌رف ده‌كرێت، بۆدجه‌كه بۆ دابینكردنی ئامێر و هۆشیاری سه‌رفده‌كرێت”.
27/2/2020 سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی ئه‌و ئه‌وسه‌نته‌ری به‌سه‌ركرده‌وه له پارێزگای هه‌ولێر دابینكراوه بۆ هه‌رئه‌گه‌رێكی بوونی حاڵه‌تی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا،ڕایگه‌یاند: كوردستان ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پێش وڵاتانی تره‌وه‌ین، وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێ، سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت له‌سه‌رخه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشترین شێوه پلانه‌كان جێبه‌جێ بكرێن، ڕێگه‌ش نه‌درێت ڤایرۆسی كۆرۆنا بگاته كوردستان”.
مه‌سروور بارزانی: شه‌فاف ده‌بین له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی خۆمان
محه‌ممه‌د خۆشناو ده‌ڵێ:” به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیری ته‌ندروستی ڕۆژانه كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان ئاگاداری هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تبن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئێمه له‌كوێ ئه‌و په‌تاییه‌ن.
له‌پارێزگای سلێمانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوه‌ته‌وه ته‌واوی ئه‌جیزه ته‌ندروستییه‌كانی بۆ دابینكراوه، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش نه‌خۆشخانه‌یه‌ك تایبه‌ت ده‌كرێت به ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوه‌ته‌وه له پارێزگای دهۆكیش سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كراوه‌ته‌وه،حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی تۆكمه‌ی داناوه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه.
ناوبراو ده‌ڵێ:” حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر دروستكردنی دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان و خۆراك، بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ته‌واوی ده‌رمان و خۆراك و ڕێگه‌نه‌دان به ده‌رمان و خۆراكی به‌سه‌رچوو له بازاڕه‌كان”.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وپڕۆژه ته‌ندروستییانه ته‌واوده‌كات 85% كاره‌كانیان ته‌واوبووه
هه‌روه‌ها وتیی:” به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستكراوه به ته‌واوكردنی ته‌واوی ئه‌و نه‌خۆشخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستیانه‌ی كه له 85% كاره‌كانیان ته‌واو بووه ته‌واو ده‌كرێن، بوودجه‌ی ته‌واویان بۆ دابینكراوه”.
پاش بڵاو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتانی ده‌وره‌وبه‌ر و خودی ناو عێراق حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌پاڵ به‌رده‌وامی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان كه‌ناڵێكی تایبه‌تی بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرده‌وه له‌سه‌ره‌تایی په‌خشه‌كه‌ی ڕێنمایی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ڤایرۆزی كۆرۆنا و چۆنییه‌تی خۆپارێزی هاوڵاتیان و هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێگه نه‌دان به‌هاتنی ئه‌و په‌تایه بۆ ناوخاكی هه‌رێمه‌كه‌مان.