نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ماموستایەكی زنكۆی سلێمانی.. یەكێتی لە ڕێگەی بەربەست بۆ هەڵبژاردن قەیرانی ئیداری دروست دەكات

ماموستایەكی زنكۆی سلێمانی.. یەكێتی لە ڕێگەی بەربەست بۆ هەڵبژاردن قەیرانی ئیداری دروست دەكات


نه‌زاكه‌ت حه‌مه‌سه‌عید مامۆستای زانكۆی سلێمانی، راگه‌یاند، هێشتا قه‌یرانی به‌غدا له‌ به‌رده‌ستدایه‌ و نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ چاره‌سه‌ر و ده‌رئه‌نجامێكی باشی نه‌بووه‌ له‌ رێككه‌وتن و هاوئاهه‌نگی، ئه‌مه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی حكوومی و سایكۆلۆجیی خه‌ڵك و پێوه‌ندییه‌كانی لایه‌نه‌كان هه‌بووه‌.

دروستكردنی قه‌یران بۆ خه‌ڵك، زیانی زیاتر به‌ هاووڵاتی ده‌گه‌یه‌نێت و كێشه‌كان و قه‌یرانه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه‌ و ململانێكان قووڵ ده‌كات و خزمه‌ت به‌و دۆخه‌ ناكات.

به‌گوته‌ی حه‌مه‌سه‌عید، له‌ كاتێكدا یاسا و ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی هه‌یه‌ و دۆخه‌كه‌ له‌باره‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت، كه‌واته‌ هیچ مانایه‌كی تێدا نییه‌ هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت و نه‌كرێت، دروستكردنی به‌ربه‌ست بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌نگاو به‌ره‌و قه‌یرانی ئیداری ده‌بات و بۆشایی ئیداری دروست ده‌بێت، په‌رله‌مان كه‌ شوێنی هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێ بخوڵقێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌رله‌مانیش ده‌بێ، دواجار به‌ باش بۆ هه‌رێم ناگه‌ڕێته‌وه‌.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *