لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان ڕێژەی سەرفترە و زەکات و فیدیەی دیاری کرد.
بە پێی ڕاگەیندراوێکی لیژنەی فەتوای هەرێمی کوردستان، ڕێژه‌ی سه‌رفیتره بۆهه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م 3000 سێ هه‌زار دینار ده‌بێت و هەروەها ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك له 3000 سێ هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت.
لیژنەی باڵای فەتوا لە بارەی زەکاتیشەوە ئاماژەی بەوەکردوە، بڕی ئه‌و بڕە پاره‌یەی زه‌كاتی تێدا دەدرێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه له (7,800,000) حه‌وت ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار، واته هه‌ركه‌سێك (حه‌وت ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دیناری عێراقی )هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، دەبێت بۆ هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێراقی به‌زه‌كات بدات.