نه‌زاكه‌ت حه‌مه‌سه‌عید مامۆستای زانكۆی سلێمانی، راگه‌یاند، هێشتا قه‌یرانی به‌غدا له به‌رده‌ستدایه و نه‌گه‌یشتووه‌ته چاره‌سه‌ر و ده‌رئه‌نجامێكی باشی نه‌بووه له رێككه‌وتن و هاوئاهه‌نگی، ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی حكوومی و سایكۆلۆجیی خه‌ڵك و پێوه‌ندییه‌كانی لایه‌نه‌كان هه‌بووه.
دروستكردنی قه‌یران بۆ خه‌ڵك، زیانی زیاتر به هاووڵاتی ده‌گه‌یه‌نێت و كێشه‌كان و قه‌یرانه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه و ململانێكان قووڵ ده‌كات و خزمه‌ت به‌و دۆخه ناكات.
به‌گوته‌ی حه‌مه‌سه‌عید، له كاتێكدا یاسا و ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی هه‌یه و دۆخه‌كه له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت، كه‌واته هیچ مانایه‌كی تێدا نییه هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت و نه‌كرێت، دروستكردنی به‌ربه‌ست بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌نگاو به‌ره‌و قه‌یرانی ئیداری ده‌بات و بۆشایی ئیداری دروست ده‌بێت، په‌رله‌مان كه شوێنی هه‌موو لایه‌نه‌كانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه به‌و شێوه‌یه هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێ بخوڵقێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌رله‌مانیش ده‌بێ، دواجار به باش بۆ هه‌رێم ناگه‌ڕێته‌وه.