نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، زانیارییەکان سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ و دۆخی دارایی هه‌رێم له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌ده‌ر له‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ک گوزارشت له‌ ڕای وه‌زاره‌تەکە ناكات.

وەزارەتەکە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا ھاتووە “دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌ كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) سه‌رباره‌ت به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ و ناوهێنانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ پێویستمان زانی ڕوونی بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ پێشتریش له‌ ڕێكه‌وتی 14/03/2022 له‌ ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی وه‌زاره‌تمان بڵاومانكردۆته‌وه‌ هه‌ر زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه ‌و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.

ھەر لە ڕوونکردنەوەکەدا وەزارەتەکە جەختی کردۆتەوە کە ‌”به‌ده‌ر له‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ک گوزارشت له‌ ڕای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ناكات و  ئەو ڕاپۆرته‌‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.”

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *