ئەندامێكی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێژەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆمار تەواو دەبێت.
مه‌ریوان قه‌ره‌نی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: ره‌نگه کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 26-3-2022 كۆبوونه‌وه‌ی پەرلەمانی عێراق ده‌ست پێ بكات.
مەریوان قەرەنی هەوەها رایگەیاند: وردە وردە پەرلەمانتارەکان بەرەو هۆڵی کۆبوونەوە دەچن و پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر ”بە تەواوەتی لێرەن و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ن رێژەی یاسایی ته‌واو بێت و له %90ی دۆخه‌كه به‌ره‌و تەواوبوونی رێژەی یاساییە“.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بەوەش دا، كۆبوونه‌وه‌كه به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه تا هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری عێراق.