مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه (26ی ئادار/ مارسی 2022) له‌گه‌ڵ میری ره‌ئسولخه‌یمه “شێخ سعود بن سه‌قه‌ر” كۆبووه‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئیمارات، بڕیاره به‌شداری له کۆڕبەندی جیهانیی وزە بكات، کە رۆژانی 28 – 29ـی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت، ئه‌مه یه‌كه‌م دیداره مه‌سرور بارزانی ئه‌نجامی بدات و له‌لایه‌ن “شێخ سعود بن سه‌قه‌ر”، میری ره‌ئسولخه‌یمه به ئاڵای كوردستانه‌وه پێشوازی كرا و له‌گه‌ڵیدا كۆبووه‌وه.
ره‌ئسولخه‌یمه، یه‌كێك له ئیماره‌ته‌كانی میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، كه ناوچه‌یه‌كی گرنگی پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته‌یه و به كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی به‌ناوبانگه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار چه‌ند دیدارێكی گرنگی دیكه‌ش له ئیمارات به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی جیهانی وزه ئه‌نجام بدات.