نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زانیاری نوێ ڕێژەی یاسایی پرلەمان ئاماددە دەبێت و سەرۆککۆمار هەڵدەبژێرێت

زانیاری نوێ ڕێژەی یاسایی پرلەمان ئاماددە دەبێت و سەرۆککۆمار هەڵدەبژێرێت

ئەندامێكی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێژەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆمار تەواو دەبێت.

مه‌ریوان قه‌ره‌نی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: ره‌نگه‌ کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 26-3-2022 كۆبوونه‌وه‌ی پەرلەمانی عێراق ده‌ست پێ بكات.

مەریوان قەرەنی هەوەها رایگەیاند: وردە وردە پەرلەمانتارەکان بەرەو هۆڵی کۆبوونەوە دەچن و پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر ”بە تەواوەتی لێرەن و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ن رێژەی یاسایی ته‌واو بێت و له‌ %90ی دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و تەواوبوونی رێژەی یاساییە“.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بەوەش دا، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌ تا هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری عێراق.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *