نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاسایشی هەولێر: بکوژی شۆفێرەکەی پەرلەمانی کوردستانمان دەستگیرکرد

ئاسایشی هەولێر: بکوژی شۆفێرەکەی پەرلەمانی کوردستانمان دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیێنراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە بڵاوکردووەتەوە کە 10ی ئەم مانگە کەسێکی کوشت و دەڵێت “رووبەڕووی هێزەکانمان بووەتەوە و بە برینداری دەستگیرکراوە.”

ئەمەی خوارەوەی دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

راگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر.
پاش روداوی کوشتنی هاوڵاتی ( دڵدار حەمەدەمین مستەفا) لە ئێوارەی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢ لە شاری هەولێر. تیمەکانی لێکۆلینەوەو بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و توانیان ئەنجامدەری ئەم تاوانە بدۆزنەوە بە ناوی ( عبدالقادر علی رسول) ناسراو بە ( قادر قەلعە) و ئەمڕۆش شوێنەکەیان دەستنیشان کرد کە لە دەوروبەری شاری هەولێر بوو ، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوە هێزێکی بەڕێوەبەرایەتیمان چونە ئەو شوێنە بە مەبەستی دەستگیر کردنی ، بەڵام تاوانبار بە تەقەکردن ڕووبەرووی هێزەکە بۆوە و لە ئەنجامیشدا بە برینداری دەستگیرکرا و ئیستا لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەردایە. دوای تەواو بونی لێکۆلینەوە زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر.
٢٦شوبات ٢٠٢٢

بەپەلە

پەیامی دکتۆر کەمال کەرکووکی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

بە بۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و، کرێکارانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *