پسپۆڕێكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشنیازی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی یاسایی ده‌كات، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵا بۆ دادگای فیدراڵ له دژی بڕیارێكی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق.
دكتۆر زه‌ید عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لئه‌عزه‌می، پسپۆڕی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست “ئۆرسام” و هاوكات ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانستیی ئه‌كادیمیای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ئه‌و پێشنیاوه‌ی كردووه.
دكتۆر زه‌ید له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: “پێشنیازی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی یاسایی ده‌كه‌م، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵا بۆ دادگای فیدراڵ، بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه بۆ بڕیاری ده‌ركردنی لێبووردنی سه‌رۆكایه‌تی له بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان و به‌رپرسه تێوه‌گراوه‌كان له‌و كه‌یسه بكه‌ن”.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، “ئازادكردنی ئه‌و بازرگانه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان زیان به شكۆ و ره‌فتاری كاندیدان بۆ پۆسته باڵاكانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌وانه ده‌گه‌یه‌نێت، كه پاڵپشتی له‌و بڕیاره ده‌كه‌ن”.