بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیێنراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە بڵاوکردووەتەوە کە 10ی ئەم مانگە کەسێکی کوشت و دەڵێت “رووبەڕووی هێزەکانمان بووەتەوە و بە برینداری دەستگیرکراوە.”
ئەمەی خوارەوەی دەقی راگەیەندراوەکەیە:-
راگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر.
پاش روداوی کوشتنی هاوڵاتی ( دڵدار حەمەدەمین مستەفا) لە ئێوارەی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢ لە شاری هەولێر. تیمەکانی لێکۆلینەوەو بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و توانیان ئەنجامدەری ئەم تاوانە بدۆزنەوە بە ناوی ( عبدالقادر علی رسول) ناسراو بە ( قادر قەلعە) و ئەمڕۆش شوێنەکەیان دەستنیشان کرد کە لە دەوروبەری شاری هەولێر بوو ، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوە هێزێکی بەڕێوەبەرایەتیمان چونە ئەو شوێنە بە مەبەستی دەستگیر کردنی ، بەڵام تاوانبار بە تەقەکردن ڕووبەرووی هێزەکە بۆوە و لە ئەنجامیشدا بە برینداری دەستگیرکرا و ئیستا لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەردایە. دوای تەواو بونی لێکۆلینەوە زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر.
٢٦شوبات ٢٠٢٢