نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / زانیاری نوێ لەبارەی تەندروستی عەلی سیستانی ئاشکرادەکرێت

زانیاری نوێ لەبارەی تەندروستی عەلی سیستانی ئاشکرادەکرێت

نەخۆشخانەی کەفیلی تایبەت لە کەربەلا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە کە باسیان لەتێکچونی دۆخی تەندروستی ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەکەمان کردوە.

ئاشکراشیکردوە، تەندروستی ناوبراو جێگیرە و لەنوسینگەکەی خۆی بەتەندروستییەکی باشەوە کارەکانی رایی دەکات.

ئەمڕۆ دەنگۆی نەخۆشکەوتنی ئایەتوڵا عەلی سیستانی بڵاوبوەوە، پێشتریش چەندین جار دەنگۆی هاوشێوە بڵاوکرابونەوە بەڵام سەرجەمیان رەتکراونەتەوە.

بەپەلە

عەلی زەیدی: کۆکردنەوەی چەکی گرووپە چەکدارەکان تاوەکو 30/6/2027 کۆتایی دێت

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئێران رێگرە لە هەناردەكردنی نەوتی عیراق و داهاتی نەوتی وڵاتەكەش 60%ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *