بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: لە ڕۆژی شەممە رێکەوتی (15ـی 1ـی 2022) وە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆتایی وەرزی یەکەمی گشت قۆناغەکانی خوێندن بە ( پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) یشەوە، لە کاتژمێر (09:30) خوولەکی بەیانیان ئەنجامدەدرێت لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن.
ڕاشیگەیاند: ئەو قوتابخانانەشی بەچەند قۆناغێک تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکان ئەنجامدەدەن پابەند دەبن بەگوێرەی ماوەی ئەو کاتژمێرەی کە لە (08:30) گۆڕدراوە بۆ (09:30) ئەوانیش کاتژمێرێک لەکاتی تاقیکردنەوەکانیان دەگۆڕدرێت لە هەمان رۆژ و ڕێکەوتی ئاماژەپێکراو.
پەروەردەی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد کە لە حاڵەتی ڕوودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی ڕێگەوبانەکان بەهۆی کەشوهەواوە، داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان دەکەین کە پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە بەدڵنیایی لەکاتی گونجاو قەرەبوو دەکرێنەوە و هیچ جۆرە دڵەراوکێ و نیگەرانییەکتان لەوبارەیەوە نەبێت.